لە ڕحا ٢ منداڵ لە کەناڵی ئاو خێنکان

لە ڕحا دوو منداڵ لە کاتی گەشت و سەیران کەوتنە ناو کەناڵی ئاو و خێنکان.
رووداوەکە لە نزیکەی گوندی عوسمانبەی لە شارۆچکەی خەلیلیی پارێزگای ڕحا رووی دا.
دوو منداڵ بەناوەکانی ئی.خ.ک. تەمەن ١٣ ساڵە و ر.د. تەمەن ١٢ ساڵە بە هۆکارێکی نادیار کەوتنە ناو کەناڵی ئاوەکە.
منداڵەکان لە لایەن هاوڵاتیان لە ناو کەناڵەکە دەرێنران و گواسترانەوە نەخۆشخانە. بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانیان لەدەستدا.
کەسوکارەکانی قوربانییەکان کە ئاگایان لە رووداوەکە بوو شۆکە بوون و تیمەکانی پۆلیس موداخەلەیان کرد.
پارێزگاری ڕحا سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و هۆشداری دایەوە کە کەناڵەکان خەتەرناکن و دەبێت منداڵەکان لە ناوچەکە دوور بوەستن.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.
حکومەتی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیکی سەرچاوە خۆراکییەکانی کەرتی غەززە لەناو دەبات، کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کۆمەڵکوژی لەوێ ئەنجام دەدات.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمان باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.